Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:54

هاتوچۆی هەولێر: ناچارکردنی هاووڵاتییان بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دوورە لە ڕاستی

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هەواڵی ژمارەیەک پەیج و ماڵپەڕی عێراقیی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن لە هەولێر هاووڵاتییان ناچار دەکرێن تابلۆ کۆنەکانی ئوتۆمبێلەکانیان بگۆڕن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەم، بەریوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەسەر هەواڵی ناچارکردنی هاووڵاتییان بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاوتوچۆی هەولێر دەلێت: "دوێنێ هەواڵێک لە سایت و پەیجە عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هاووڵاتییان ناچار دەکات ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆکانیان کۆنە بۆ تابلۆ نوێکە بیگۆڕن، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و بەهیچ شێوەیەک کەس ناچار ناکرێ بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل.

لە روونکردنەوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، تەنیا ئەوانەی ساڵیانەیان بەسەر چووە و نوێی دەکەنەوە، ئەوانە لەگەڵ نوێکردنەوەی ساڵیانەکەیان تابلۆی نوێیان پێ دەدرێت و ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان ئارەزووی گۆڕینی دەکەن پێش بەسەر چوونی ساڵیانە یان ئەوانەی تابلۆکانیان شکاوە و دەیانەوێ بیگۆڕن، ڕاستەوخۆ دەتوانن تابلۆی نوێ ببەستن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.