وەزیری جەنگی ئەمریکا دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی ئەمریکای راگەیاند و ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان دێت له پێنتاگۆن.
ئەمڕۆ شەممە 4ـی تشرینی یەکەم، پیت هیگسێس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا جۆن هاریسۆنی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه له‌ناكاوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ دڵنیابوونه‌وه له دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌تی هێزی ده‌ریایی هۆنگ كاو، ناوبراو هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.
پێنتاگۆن له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ڕۆیشتنی هاریسۆنی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و چیتر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زیری هێزی ده‌ریایی خزمه‌ت ناكات. سوپاسگوزارین بۆ خزمه‌ته‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت."
ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان دێت له پێنتاگۆن كه له مانگه‌كانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هیگسێسه‌وه سه‌ركردایه‌تی كراوه. ئه‌م گۆڕانکارییەش سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی و پاسه‌وانی كه‌نارده‌ریای گرته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه میوانداری ڕێزلێنانێك بۆ فه‌یله‌قی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له نۆرفۆلك ڤێرجینیا سازدەکات، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 250 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ژموونی ده‌ریایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.