Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 11:22

دابەشکردنی چەکی جووتیارانی هەولێر دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دەڵێت، ئەو جووتیارانەی بڕی گەنمی ڕادەستکراویان (50) تۆن یان کەمتر بووە، دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان ئەوانەی لە 50 تۆن زیاترە لە چەکەکانی قوناغی داهاتوو سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەم، لیژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا، جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە کە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانیان دەست پێدەکات. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/5، یەکەم قۆناغی دابەشکردنی چەکەکان دەستپێدەکات و تێیدا جووتیارانی زنجیرەی (1) تاوەکو (150) کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن.

کێ چەک وەردەگرێت و چۆن؟

جووتیارانی 50 تۆن و کەمتر: ئەو جووتیارانەی بڕی گەنمی ڕادەستکراویان (50) تۆن یان کەمتر بووە، دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان.

جووتیارانی زیاتر لە 50 تۆن: ئەو جووتیارانەی زیاتر لە (50) تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، لە گوژمەکانی دیکەی پارەی گەنم لە داهاتوودا سوودمەند دەبن و چەکەکانیان لە قۆناغەکانی دواتردا دابەشدەکرێت.

مەرج و بەڵگەنامە پێویستەکان:

لیژنەکە جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردووەتەوە بۆ وەرگرتنی چەکەکان:

- ئامادەبوونی خاوەن چەک: ئەو کەسەی چەکەکەی بە ناوە، پێویستە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنەوەی چەکەکە.

- بریکارنامەی پەسەندکراو: لە حاڵەتی ناتوانینی خاوەن چەک بۆ ئامادەبوون، دەبێت بریکارنامەی (وەکالە)ی پەسەندکراوی هەمان ساڵ پێشکەش بکرێت.

- لە حاڵەتی کۆچی دوایی: ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ بریکارنامەی گشت واریسەکان بهێنرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.