Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 14:34

ترەمپ دوایین دەرفەت دەداتە حەماس و هەڕەشەی کردنەوەی دەروازەکانی دۆزەخ دەکات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی 3ـی تشرینی یەکەم،  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی تا کاتژمێر 10ـی شەوی یەکشەممە بە کاتی گرینچ دایە بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) بۆ ئەوەی پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە قبوڵ بکات، هەروەها ئاگاداری کردنەوە کە ئەگەر ڕەتی بکەنەوە ڕووبەڕووی "دۆزەخ" دەبنەوە.

ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، حەماس "تا کاتژمێر ٦ی ئێوارەی یەکشەممە بە کاتی واشنتۆن" کاتی هەیە وەڵامی پێشنیازەکەی بداتەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پشتگیری دەکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێکرد، زۆربەی چەکدارانی بزووتنەوەی فەلەستین "لە ڕووی سەربازییەوە گەمارۆدراون و هێزەکانم چاوەڕێی ئەوەن کە من مۆڵەتی لەناوبردنی حەماسیان پێ بدەم. سەبارەت بەوانی تر، ئێمە دەزانین کێن و لەکوێ ڕاودەکرێن و دەکوژرێن."

گوتیشی: "داوا لە هەموو فەلەستینییە بێتاوانەکان دەکەم دەستبەجێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن کە لەوانەیە لە داهاتوودا مردنی زۆری تێدا ڕووبدات، بۆ ناوچە سەلامەتەکانی تری غەززە.

پێشتر سەرکردەیەکی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو کە بزووتنەوەکە هێشتا پێویستی بە کەمێک کات هەیە بۆ تاوتوێکردنی پلانی ترەمپ کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە شەڕی دوو ساڵەی ئێستا.

پلانەکە، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی لێکردووە، بریتتە لە:

ئاگربەست

ئازادکردنی هەموو بارمتەکان لە کەرتی غەززە لە ماوەی 72 کاتژمێردا

چەکداماڵینی حەماس

کشانەوەی تدریجی ئیسرائیل لە غەززە

دواتر پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کاتی بە سەرۆکایەتی ترەمپ

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.