Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 12:00

سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک: پێویستە هەڵمەتێکی شارستانی و پڕ لە ئارامی بەڕێوە ببرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دهۆک لە دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەم پارێزگایە ڕایگەیاند پێویستە هەڵمەتێکی شارستانی و پڕ لە ئارامی بەڕێوە ببرێت و بەڵێنیشی دا لیستی پارتی وەک هەمیشە پارێزەری ماف و داخوازییەکانی گەرلی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەرهاد ئەتروشی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنانەوانیدا دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند و جەختی کردەوە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانیان.

فەرهاد ئەتروشی داوای لە خەڵکی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد دەنگ بەو لیستە بدەن کە هەمیشە بەرگریی لە خەڵکی کوردستان کردووە و قوربانیی داوە و خەباتی بەردەوامی کردووە بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان.

لە پارێزگای دهۆک 779 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە. 58 بەربژێر لەم پارێزگایە کێبڕکێ لەسەر 11 کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن. 20 کەس لەو بەربژێرانە ئافرەت و 38 کەسیشیان پیاون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.