Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

دۆناڵد ترەمپ: بە ئاسانی كێشەی 3 هەزار ساڵەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەكەین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 3000 ساڵ، بە ئاسانی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەكەن، جەختیشی كردەوە كە دوای غەزە، كێشە و ململانێی دیكەی جیهان كۆتایی پێ دەهێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ئاژانسی (وەن ئەمریكا)ی گوتوویەتی: ئەوەی من كردووە تا ئێستا هیچ كەسێكی دیكە پێی نەكراوە، لە ماوەی چەند مانگێكدا توانیمان حەوت جەنگ رابگرین و رەنگە بەمزووانە بیكەین بە 8 جەنگ.

هەروەها گوتوویەتی: دوای تێپەڕبوونی 3000 ساڵ، دەتوانرێت كێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی چارەسەر بكرێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە: دوای كۆتاییهێنان بە جەنگی غەزە، زۆر شتی دیكەش لەبەردەممان دەمێنێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەین.

ترەمپ راشیگەیاندووە: ئەگەر رێككەوتن لەسەر راگرتنی جەنگ بكرێت، ئەوا غەزە و لە هەمانكاتیشدا ئاشتیش بەدەست دەهێنین، بێگومان ئەمە دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە و مێژوویی.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە دوای چارەسەركردنی كێشەی غەزە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی رووسیا و ئۆكڕاینا هەوڵەكان دەستپێدەكەینەوە. دانی بەوەش دانا كە چارەسەركردنی كێشەی رووسیا و ئۆكڕاینا زەحمەت و ئاڵۆزە، لە كاتێكدا كە پێشتر وای دەزانی ئاسانە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل پلانی راگرتنی جەنگیان لە غەزە راگەیاند، داواش لە بزووتنەوەی حەماس كرا لە ماوەی 3 بۆ 4 رۆژ وەڵامی پلانەكە بدەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.