Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:20

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئەبوو فارووق

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی ئەبوو فارووق یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "ئەبوو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لە دژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد".

سەرۆك بارزانی هەروەها سەرەخۆشی لە پەخشان زەنگەنە هاوسەری ئەبوو فارووق و سەرجەم خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەكات.

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئەبوو فارووق:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبوو فارووق)ـم پێ گەیشت.

ئەبوو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لە دژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و هاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی هاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبوو فارووق بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی تشرینی یەکەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.