وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەردانێكیدا بۆ سعوودییە رایگەیاند، حەماس "دۆڕاوە" و دەبێت "خۆڕاده‌ستكردن" قبووڵ بکات له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه تازه‌یه‌ی كه هاتۆته ئاراوه به‌نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا.
ژان نۆئێل بارۆت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووە: حەماس بەرپرسیارێتییەکی قورس لە ئەستۆ دەگرێت بەرامبەر بەو کارەساتەی بەسەر فەلەستینییەکان هاتووە، دۆڕاوە و دەبێت خۆڕاده‌ستكردن قبووڵ بکات.
دوابەدوای راگەیاندنی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو و پشتگیرییی گشتیی لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بارۆت ئه‌مرۆ پێنجشەممە پشتیوانی فەرەنسای بۆ پلانەکەی ئەمریکا دووپاتکردەوە.
بارۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، هاوتا سعوودییەکەی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: ئێمە پێشوازی لەم پلانە دەکەین و حەز دەکەین کار بۆ جێبەجێکردنی بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و برسێتی و ئازاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لە غەزە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا زیاتر گوتی : له به‌رژه‌وه‌ندیی حه‌ماسدا نییه پلانی رێككه‌وتنی ئاشتی بۆ دۆخی غه‌زه ره‌تبكاته‌وه.
جێی باسه، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وادەی "سێ چوار رۆژ"ی بۆ حەماس دانا بۆ ئەوەی پلانی ئاشتییەکەی قبوڵ بکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.