له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی گه‌مارۆكان به‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه، ئیسرائیل ئه‌مرۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 رایگەیاند، هەموو ئەو چالاکوانانەی کە لە کەشتیی "فلۆتیلای خۆڕاگری جیهانی"دا بوون کە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە غەزە لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیلەوە رێگرییان لێ‌کرا و دیپۆرتی ئەورووپا كرانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، هێزی دەریایی ئیسرائیل دەستیکرد بە رێگریکردن لە کەشتییەكانی هه‌ڵگرتنی هاوكاریی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه، دوای ئەوەی تیمەکانی کەشتییەکانیان ئاگادارکردەوە لە چوونە ناو ئەو ئاوانەی کە ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات لەژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزی ده‌ریایی ئه‌ودایه.
هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئه‌مڕۆپێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هیچ کام لە كه‌شتییه‌كانی رێگه‌ی نایاسایی كه له ئه‌وروپاوه هاتبوون سەرکەوتوو نەبوون بۆ چوونه ناو غه‌زه.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل له بەیاننامەكه‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: سەرنشینانی ئه‌م كه‌شتییانه هاوسۆزییان بۆ حه‌ماس هه‌یه بۆیه رێگرییان لێكراوه، جگه له‌وه بە سەلامەتی و ئاسایش رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئەوروپا دەست پێدەکه‌ین.
ئه‌وه‌ش هاتووه: سەرنشینەکانی كه‌شتییه‌كان سەلامەتن و تەندروستییان باشە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.