لێژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبووەوە و سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.2، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لیژنەی ئەمنیی پارێزگا، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به شێوازێکی شارستانی و سه‌رده‌میانه له سنووری پارێزگای هەولێر و به‌رگریکردن له ناو و ناوبانگی پایته‌ختی هەرێمی کوردستان، که هه‌میشه له هه‌موو ڕوویەکه‌وه پێشه‌نگ بووه، هەروەها بە ئامانجی فه‌راهه‌مکردن و ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیی بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌بێ جیاوازی و پارێزگاریکردن له کاندیدان و پاراستنی ئارامی و پاک ڕاگرتنی شار و به‌ڕێوه‌چوونی ماوه‌ی دیاریکراوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌رکه‌وتوویی، کۆبووەوە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوە:
یه‌که‌م/ به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌کان بکرێت، که ببێته هۆی دروستکردنی ئاسته‌نگ له ڕێگای هاتوچۆی خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێری بێزارکه‌ر به‌کاربهێنرێت، که ببێته هۆی ناڕه‌حه‌تیی هاوڵاتییان.
دووه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمی کاندیدان له‌و شوێنانه‌ی ڕێگه دراوه، به ماده‌ی لێکده‌ر وه‌ک "له‌زگه" یان "غه‌ره" لێ بدرێت، به‌ڵکوو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیک دابنرێت که ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانی "قوم، لم و چیمەنتۆ" بۆ ڕاگرتنی دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیه‌م/ نابێت له چوارڕێییان و ترافیکلایته‌کان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمی کاندیدان لێ بدرێت.
چواره‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ری کاندیدان له فه‌رمانگه حکومییه‌کان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌کان و هتد .. لێ بدرێت.
پێنجه‌م/ نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌کانی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌کان وه‌ک مزگه‌وت، کلێساکان، شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌کان و شوێنە کەلتووری و مێژووییەکان، هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ پارک و باخچه گشتییه‌کان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێن.
حه‌وته‌م/ ڕێگەپێدروا نییە وێنه و تابلۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له "قه‌دی داره‌کان و دورگه‌ی ناوه‌ندیی شەقامەکان" دابنرێت و وێنه و دروشمی کاندیدان له داری باخچه و پارکه‌کان بدرێت.
هه‌شته‌م/ نابێت له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلی "میری" حکوومی به‌کاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ ڕێگه‌پێدراو نییه ڕسته‌ی ئاڵای لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌ستوونی ڕۆناککه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و هێماکانی هاتوچۆ لە ناوشار و دەرەوەی شار و بەردەم کامێراکانی چاودێری هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له هه‌ر حاڵه‌تێکی سه‌رپێچی، پاش دیکۆمێنتکردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ کاندیدان و لایه‌نه‌کان ده‌کرێت.
یازده‌یه‌م/ له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ژووری عه‌مه‌لیات له پارێزگای هه‌ولێر، به به‌شداریی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌بێت، له ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان تا کۆتاییهاتنی پڕۆسه‌که، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ک له بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌کرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتی، له پێناو پاراستنی ئاسایشی شاره‌که‌مان و گردبوونه‌وه‌کە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندیی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
سێزدەیەم/ هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەی لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە لادەدرێت و کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
چواردەیەم/ هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پازدەهەم/ بە هەموو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن "بەجلی سەربازی و ئۆتۆمبیلی سەربازی" قەدەغەیە و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
شازدەهەم/ پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەڤدەهەم/ دوای تەواوبوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان؛ بە پێچەوانەوە بە پێ بژاردن سزا دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.