Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:24

لە مانگی ئەیلوول 61 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە مانگی ئەیلوولدا 61 بومەلەرزەیان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە کە بەشی زۆریان لە سلێمانی و گەرمیان بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەم، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ئاماری مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025، ئەو بوومەلەرزانەی لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون ژمارەیان 314 بوومەلەرزە بووە، بەڵام ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لە ناو هەرێمی کوردستان ڕوویان داوە بریتی بوون لە 61 بوومەلەرزە.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە؛ بەرزترین گوڕی بوومەلەرزە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت لە ناوچەی گەرمیان بووە بە گوڕی 3.3 لە ڕێکەوتی 1/9/2025 بە دووری 19کم لە کەلار ڕووی داوە.

هەروەها زۆرترین تۆماری بوومەلەرزەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان بووە، کە بریتی بووە لە 53 ڕووداوی بوومەلەرزە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە 6 ڕووداوی بوومەلەرزەی هەبووە و لە پارێزگای دهۆکیش 2 ڕووداوی بوومەلەرزە تۆمارکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.