Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 11:10

لە سنووری ناحیەی عەربەت 20 دۆنم پووش و پاوان و 1000 داری خۆڕسک سووتان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئاگرێک لە "دۆڵی دووکانییان" لە سنووری ناحیەی عەربەت کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 دۆنم پووش و پاوان و 1000 داری خۆڕسک سووتان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری "دۆڵی دووکانییان" دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی "بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت" بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە گەیشتنە شوێنەکە و لەئەنجامدا بەهاوکاریی "بنکەی بەرگریی شارستانیی سیتەک" توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاگرەکە بووە هۆی سوتانی نزیکەی 20 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 1000 داری سروشتی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی دانانی زەڕەبین بووە و بەدواداچوون بەردەوامە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەرچووە و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.