Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:20

ئەوروپا و ئەمریکا ئامادە نەبوون لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ئاشکرای کرد، لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی و ستیف ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەیی دەربڕین بەڵام ئەم لایەنانە ئامادە نەبوون لەگەڵ ئێران کۆ ببنەوە.

فاتمە موهاجیرانی رایگەیاند دەزگای دیپلۆماسیی ئێران هەموو هەوڵی خۆی دا بۆ ئەوەی گەڕانەوەی گەمارۆکان و چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک دوا بخاتە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد لە دوایین شەودا تەنانەت پێشنیاری دواخستنی گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ ماوەی 45 ڕۆژیش لە لایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە ڕەت کرایەوە.

موهاجیرانی گوتیشی سەرەتا بەنیاز بوون سەبارەت بە پاشەکەوتی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60٪ پیتێنرای ئێران لە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی بڕیاری چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک گفتوگۆ بکەن بەڵام لایەنی بەرانبەر ئەم پێشنیارەی ئێرانی ڕەت کردەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، حەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەشدار بوون و هەوڵیان دا بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەکان چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک دوا بخەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەفتەیەوە، بە چالاکبوونی ئەم میکانیزمە سەرجەم گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گەڕانەوە سەر ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.