ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە گەرمیان راگەیاند كە رێژەیەكی زۆر لە مادەی هۆشبەر و حەبی سەرخۆشكەر و دەمانچەی بێ مۆڵەتیان پێ بووە.
لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی ساڵح ئاغای شارەدێی قۆرەتوو لە گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن".
لەگەڵ دەستگیركردنی بازرگانەكان، هەروەها دەستبەسەر بڕی 9 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و 45 دەمانچەی بێ مۆڵەت و 92 دەنکە حەبی (میثادۆن) گیرا کە بازرگانەكان ئامانجیان بوو لە لە هەرێمی کوردستان ساغی بكەنەوە.
ئاسایشی سلێمانی جەختی كردەوە كە ئێستا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 25ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.