بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "ئیبۆلا" ته‌نگی به وڵاتانی ئه‌فریقا هه‌ڵچنیووه ، به‌تایبه‌تی وڵاتی كۆنگۆی دیموكرات كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه دایه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش ده‌ڵێت، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه 42 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له نوێترین ئاماریدا رایگه‌یاندووه: بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "ئیبۆلا" لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ لە کۆنگۆ به ژڕدی سه‌ریهه‌ڵداوه و لە کۆی 64 حاڵەتی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه تا ئێستا 42 کەس گیانیان لەدەستداوه.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌وه‌ش هاتووه: پێشبینی زیاتری بڵاوبوونەوەی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌كرێت له وڵاتانی ئه‌فریقا به گشتیی و وڵاتی كۆنگۆی دیموكرات به‌تایبه‌تی.
ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه پێویسته هه‌رچی زووه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه بگیرێت و ده‌رمان و پێداویستیی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا له كۆنگۆ ته‌رخان بكرێت.
نه‌خۆشی ئیبۆلا چییه..؟
ڤایرۆسی ئیبۆلاى نەخۆشییەكی كوشندەیە، پێنج جۆری هەیە و چواریان دەتوانن مرۆڤ نەخۆش بخەن، دوای ئەوەی دەچنە لەشەوە، خانەكان دەكوژن و وا لە هەندێكیان دەكەن بتەقنەوە، سیسته‌می بەرگریی لەش وێران دەكەن و دەبنە هۆی خوێنبەربوونی ناوەكی و بە نزیكەیی سەرجەم ئەندامەكانی لەش تێك دەدەن، ڤایرۆسێكی تا بڵێی ترسناكە، بەڵام تەنیا بە بەركەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ كەسی تووشبوودا دەگوازرێتەوە.
لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر لە رێگەی شلەی لەش، خوێن، پیسایی، رشانەوە، تۆوی پیاو، میز، ئارەقە، فرمێسك، هەروەها شیری دایكیش، كاتێك یەكێك لەو شلانە بچنە دەم، لووت، كۆئەندامی زاوزێ، یان شوختێكی پێست.
لە ماوەی 2 بۆ 21 رۆژ نیشانەكانی دەردەكەون، سەرەتا بە هەڵامەت دەست پێ دەكات، لەرز و تای كتوپڕ، بێهێزی، ئازاری ماسوولكەكان، سەرئێشە و قوڕگ ئێشە.
كاتێكیش نەخۆشییەكە خراپتر دەبێت، نیشانەكان دەگۆڕێن بۆ رشانەوە، سكچوون، خوێن هەڵهێنانەوە بێ ئەوەی برین هەبێت، خوێن لێهاتن لە پووك و چاو.
ئەم ڤایرۆسە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1974 دۆزرایەوە، سێ جار بڵاوبووەتەوە، بەڵام لە 2014 دا لە گینیا دەستی بە بڵاوبوونەوە كرد و دواتر بۆ سیرالیۆن و لیبریا و نەیجیریا پەڕییەوە، تا ئێستا نزیكەی پێنج هەزار كەسی كوشتووە و زیاتر لە نۆ هەزار كەسیش تووشی هاتوون

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.