سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆ بووەوە و تیایدا دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هاوپه‌يمانييه‌كه پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا دۆخى گشتيى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.