Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:32

لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوو کەسی عەرەبیان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە دزیکردن لە سندووقی خێری مزگەوتێک. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتباران کامێرای چاودێریی مزگەوتەکەیان لەکارخستووە و پێشینەی تاوانی دیکەشیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە دزیکردن لە سندووقی خێری مزگەوتێک لەناو شاری هەڵەبجە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە، تۆمەتباران کامێرای چاودێریی مزگەوتەکەیان لەکارخستووە بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە شوێنیان دیاری بکرێت و بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە عەرەبن بە ناوەکانی (م. ح. ر) تەمەن 17 ساڵ و (ا. و. ع) تەمەن 14 ساڵ و پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.