به‌زاندنی سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی ناتۆ به‌تایبه‌تی پۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی رووسیا، نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش ده‌ڵێت، ده‌ستكراوه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پێشهاتێك كه ئاسمانی ئه‌وروپا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ میدیاكان رایگەیاند: ئەگەر فڕۆکەیەکی رووسی سنووریی ئاسمانیی ئەوروپا بشکێنێت، ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رەتناکاتەوە.
ماكڕۆن له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی "فرانکفۆرتەر ئەلجیمەین زایتونگی ئەڵمانی-ی گووتی: ئه‌وروپا به مافی خۆی ده‌زانێت كه پارێزگاریی له ئاسمانی خۆی بكات و چاودێرێكی رژد بێت له‌سه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن رووسیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر بكرێته سه‌ری.
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له "ناتۆ" جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانیی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.