Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:02

 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران ئاگاداری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان وه‌رگرتووه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ كاری پێویست.

 

‎ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری ئیدارەی سەربه‌خۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.

‎ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : فۆرمەکە تایبەتە بە کەسوکاری شەهیدانی(سەنگەر و جینۆساید) و زیندانیانی سیاسی بەخۆیان و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی تەنها بەخۆیان.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌: دەتوانن بەیانی رۆژی پێنج شەممە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بکەن بۆ پێدانی زانیارییەکان تا 8ی10ی2025  رۆژی پێنج شەممە، کۆتا کاتە بۆ پێدانی زانیارییەکان.

 

كرتە لە سەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی فۆڕمەکە

 

‏١- https://heyzine.com/flip-book/d097c438fb.html

‏٢ - https://heyzine.com/flip-book/4a03dd4fad.html

‏٣- https://heyzine.com/flip-book/e011e6039b.html

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.