Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:34

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کارەکانی ڕاگرت

کوردستان TV
100%

بەهۆی دابین نەکردنی مووچەی فیدراڵی ئەمریکا، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کارەکانی ڕاگرت و ڕایگەیاند تەنها ئەو کارانە ڕایی دەکرێن کە پێشتر وادەیان بۆ دیاری کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند: "بە هۆی ڕاگرتنی خەرجییەکانەوە، پۆستکردنی لەم هەژمارە ڕادەگیرێت تا کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانمان." ئەمەش بەهۆی دابیننەکردنی مووچەی فیدراڵی ئەمریکا و "پەسند نەکردنی بودجەی فیدراڵی" لەلایەن سیناتی ئەمریکاوە.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد،هەندێک لە کاروبارەکانی کۆنسوڵخانە ڕاگیراون و هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت، جگە لە خزمەتگوزارییەکانی پاسپۆرت و ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی پێشتر کاریان لەسەر کرابوو و وادەیان بۆ دانرابوو.

کۆسنوڵخانەکە ڕایگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکان زانیاریی خێرای پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایش ناگرێتەوە. بۆ زانیاری لەبارەی دۆخی کارکردن و خزمەتگوزارییەکان، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.