Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 11:33

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دوو تەقەکەر دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

دوو تۆمەتبار دوای ئەوەی تەقە لە ماڵی هاووڵاتییەک دەکەن لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن. ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، چەکی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، ئاسایشی سلێمانی بڵاوی کردەوە، شەوی یەکشەممە لە گەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانی دوو کەس تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتییەک کرد و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتن.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە و چووینە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونمان ئەنجام دا، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژ دەستگیریان بکەین.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتباران چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە. تۆمەتباران بە ماددەی 31-405 ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.