لە گەڕەکی عەرفەی کەرکووک 9 دووکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتان و بەرگریی شارستانیی کەرکووکیش دەڵێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: "9 دووکان لە گەڕەکی عەرفەی کەرکووک ئاگریان گرت و لە ناویاندا سێ دووکان بە تەواوەتی سووتان."
دوای ئەوەی بەرگریی شارستانیی کەرکووک لە ڕووداوەکە ئاگادار کرانەوە، توانییان 6 دووکان لە سووتانی تەواو ڕزگار بکەن.
بەرگریی شارستانیی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری ڕاگەیاند: "ڕووداوی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.