Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 07:23

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا لە کابینەی نۆیەم 9 بەنداوی دروست کردووە 

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند توانراوە لە کابینەی نۆیەم 9 بەنداو دروست بکرێت.


ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلوول، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم، دابینكردنی ئاسایشی ئاو، لە پێشنەی كارەكانمان بووە و ئەم دەستكەوتە گەورانەمان لەم بوارە بەدەست هێناوە.
لەم ماوەیەدا بە گشتی 9 بەنداو بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار دروست کراون کە بە گشتی توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە:
1-    بەنداوی دوین بە گوژمەی 88 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
2-    بەنداوی گۆمەسپان بە گوژمەی 95 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. 
3-    بەنداوی دێوانە بە گوژمەی 26.6 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. 
4-    بەنداوی بەستۆرە بە گوژمەی 23 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. 
5-    بەنداوی خنس بە گوژمەی 9.2 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
6-    بەنداوی ئاقوبان بە گوژمەی 8.1 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. 
7-    بەنداوی تووڕەجار بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.
8-    بەنداوی شەوگێڕ بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
9-    بەنداوی چەمرگە بە گوژمەی 4.4 ملیار دینار کە توانای گلدانەوەی 1.2 مەترسێجا ئاوی هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.