Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:26

بزانە باشترین كات بۆ خواردنەوەی كوپێك قاوە كەیە؟

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، باشترین كات بۆ خواردنەوەی قاوە و هەروەها ڕێژەی خواردنەوەی چەند كوپ لە رۆژێكدا دیاری كراوە.

توێژنەوەكە لەسەر نزیكەی 40 هەزار گەنجی ئەمریكی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە باشترین كات بۆ خواردنەوەی قاوە لە كاتی زووی بەیانیاندایە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی گیانلەدەستدان بە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشییەكانی دیكە بە ڕێژەی 31% بەراورد بەوانەی كە قاوە ناخۆنەوە.

هەر لە توێژینەوەكەدا ئامۆژگاری خەڵك كراوە قاوە لە كاتەكانی درەنگانی شەودا نەخۆنەوە، چونكە زیانەكانی لە سوودەكانی زیاترن.

داواش كراوە بەشێوەیەكی رێژەیی رۆژانە دوو تا سێ كوپ قاوە زیاتر نەخورێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.