Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 17:10

بەشێکی ڕێگەی گۆمەسپان - سماقوڵی مانگی داهاتوو دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی بەردەوامە و بەشێکی پڕۆژەکە کە درێژییەکەی 22 کیلۆمەترە، تەواو بووە. پڕۆژەکە کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە، بڕیارە مانگی داهاتوو ئەو بەشەی بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوول، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی بە چڕی بەردەوامە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پڕۆژەکە بە گوژمەی 210 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای "هێمن گرووپ"ـەوە جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی پێکەوە بەستنەوەی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانییە. هاوکات بەشێکە لە پلانی گەشەپێدانی ناوچەی بەنداوی گۆمەسپان وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گەشتیاری و ئابووری.

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەو بەشەی پڕۆژەکە کە تەواو بووە، درێژییەکەی 22 کیلۆمەترە و لە یەکتربڕی گۆمەسپانەوە دەست پێ دەکات و بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بە فەرمی بکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.