بەگوێرەی راپۆرتی کەناڵی "سی سی تی ڤی" ، کەناڵی زمانحالى دەوڵەتی چین، ئهمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای چین سزای 16 ئەندامی باندێکی بنەماڵەیی تاوانكاریی دەرکرد کە تێوەگلاون لە ساختەکاری ئینتەرنێت، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی و تاوانەکانی دیکە لە ناوچەی کۆکانگ لە میانمار لەسەر سنووری چین.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: سزای لەسێدارەدانی پێنج کەس لە کۆی 16 سزادراوەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوه و 23 کەسی دیکەش سزای زیندانیکردنیان لە پێنج ساڵەوە تا هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوه.
دادگای ناوەندیی میللی چین " وێنژۆ" بەو ئەنجامە گەیشتووە کە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە تاوانکارییە لە ساڵی 2015 ەوە بهردهوامه و ئهوان بەرپرسیارن لە گیانلەدەستدانی 14 کەسى مهدهنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.