Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 17:00

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئایەتوڵڵا سیستانی و بنەماڵەکەی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس،   ڕایگەیاند: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری گەورە مەرجەعی ئایینی، ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانیمان پێ گەیشت".

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: " پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین بۆ ئەم خەمە گەورەیە. داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەرفراوانیی ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەرینیدا جێگەی بکاتەوە، هەروەها ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو کەسوکاری ببەخشێت".

 

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی:


ببالغ الحزن والأسى تلقّينا نبأ وفاة عقيلة سماحة المرجع الديني الأعلى آية الله العظمى السيد علي السيستاني (دام ظلّه الشريف).

نتقدّم بأحرّ التعازي وصادق المواساة إلى سماحته وإلى الأسرة الكريمة في هذا المصاب الجلل، سائلين الله العلي القدير أن يتغمّد الفقيدة بواسع رحمته ومغفرته، ويسكنها فسيح جناته، وأن يلهم ذويها جميعًا الصبر والسلوان.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.