Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:35

سایلۆی سلێمانی: سبەی چەکی پارەی بەشێک لە جووتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

سایلۆی سلێمانی داوا لە بەشێک لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمیان ڕادەست کردووە، سبەی سێشەممە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان. ڕاگەیێندراوەکە تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە بڕی گەنمەکەیان 50 تۆن یان کەمترە و ژمارەی پسوڵەکانیان لە نێوان 1 بۆ 113 دایە.

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە بەشێک لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمیان ڕادەست کردووە، سبەی سێشەممە 30-09-2025، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ئەو جووتیارانەی بانگهێشت کراون، ئەوانەن کە بەڵگەنامەی پشتیوانیی بەشە کشتوکاڵییەکانیان 50 تۆن یان کەمترە.
هەروەها پێویستە ژمارەی پسوڵەکانیان (مستند) لە نێوان (1) بۆ (113) بێت.

سایلۆی سلێمانی جەختی کردووەتەوە، ئەو جووتیارانەی بڕی گەنمەکەیان لە 50 تۆن زیاترە، پێویست ناکات سەردانیان بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.