Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:35

زانکۆی سەلاحەدین بەشێکی نوێی زانستیی کردەوە

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەلاحەدین لقێکی نوێی زانستی بە ناوی "بۆماوەزانیی گەردی" لە کۆلێژی زانست کردەوە. کردنەوەی ئەم بەشە نوێیە وەڵامێکە بۆ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان لە تاقیگە پێشکەوتووەکاندا.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، زانکۆکەیان لقێکی نوێی به‌ناوی (بۆماوه‌زانى گه‌ردى – Molecular Genetics) له‌ به‌شى بايۆلۆجیی كۆلێژى زانست بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کردنەوەی ئەم لقە نوێیە خزمەتێکی گەورە بە قوتابییان دەکات و لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا دەگونجێت، چونکە لە ئێستادا چەندین تاقیگەی پێشکەوتووی تایبەت بە بۆماوەزانیی گەردی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە کە بەردەوام پێویستیان بە دەرچووانی ئەم پسپۆڕییە دەبێت.

سامان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە، پڕۆگرامی خوێندنی لقە نوێیەکە بەپشت بەستن بە پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان ئامادە کراوە.
 
جەختیشی کردەوە کە بۆماوەزانیی گەردی بووەتە بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانیی هاوچەرخ و ڕۆڵێکی باڵای هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و ئۆتیزم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.