Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 15:09

نەتانیاهۆ: ئەمریکامان لە شوێنی ڕاگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاگادار کردووە

کوردستان TV
100%

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند وڵاتەکەی شوێنی ڕاگرتنی 450 کیلۆگڕام یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەزانێ و ئەم زانیارییانەی داوەتە حکوومەتی ئەمریکاش.

نەتانیاهۆ بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند ئیسرائیل بەر لە هێرشەکانی مانگی حوزەیرانیش دەیزانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەم هێرشان لەناو ناچێت و ئامانج لە هێرشەکان، راگرتنی پیتاندنی زیاتر و ڕێگری لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم بوو.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە ئێسرائیل ئاگاداری شوێنی راگرتنی یۆرانیۆمەکەی ئێرانە وگوتیشی: " دەبێ گوشارە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەسەر ئێران بەردەوام بن بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە ڕێگا نادەین هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و ئەمریکا دەست پێ بکەنەوە".

حەفتەیەک پێشتر رۆژنامەی جروزاڵم پۆست لە راپۆرتێکدا ریگەیاندبوو، مووساد لە شوێنی راگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاگادارە و بەو زانیارییانەی لەم بارەیەوە هەیەتی، لە کاتی پێویستدا دەتوانێ دەستوەردان بکات.

لە شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا، بەشی سەرەکیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بنکەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم وێران بوون بەڵام چارەنووسی زیاتر لە 450 کیلۆگڕام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60٪ پیتێنراوی ئێران، هێشتا ناڕوونە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.