سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئهمڕۆ شەممە، لە گوتارێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی "تەقاندنەوەی" تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
ئهمرۆ شهممه 27ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: سێرگی لاڤرۆڤ وهزیری دهرهوهی رووسیا رایگهیاندووه: بەکارهێنانی هێزی نایاسایی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان و کردەوە شەڕانگێزەکانی دژی ئێران، قەتەر، یەمەن، لوبنان، سوریا و عێراق هەڕەشەن بۆ تەقاندنەوەی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لاڤڕۆڤ راشیگهیاند: رووسیا بە تووندی ئیدانەی هێرشی ئەندامانی حەماس بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دەکات کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا.
له ههمان كاتدا لاڤرۆڤ ئەو کارەی حکوومەتی ئیسرائیلی بە "سزادانی بەکۆمەڵ" بۆ فەلەستینییەکان وهسف كرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا: "هیچ پاساوێک بۆ پڕۆژەکانی لکاندنی کەناری رۆژئاوا نییە و لە واقیعدا ئەوەی روودەدات هەوڵی کودەتایهكه بە ئامانجی ناشتنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.