ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی لە ئیسرائیل وەرگرتووە، کە چەکێکی گرانبەهای ئەمریکییە و بۆ کیڤ زۆر گرنگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی رووسیا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 27ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: زێلینسکی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، سیسته‌می پاتریۆتی ئیسرائیل لە ئۆکراینا مانگێک لەمەوبەر چووەتە بواری كارپێكردن بۆ به‌هێزتر كردنی به‌رگریی ئاسمانیی ئۆكراینا.
زێلینسكی روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌دا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌وه‌ی كه ئایا کیێڤ ئه‌و چه‌كه‌ی کڕیووه یان بەخۆڕایی وەریگرتووە.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی گووت: به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه پێشكه‌وتووه به‌رگریی ئاسمانیی كیێڤ زیاتر پارێزراو ده‌بێت له هه‌ڕه‌شه مووچهكییهكانی سوپای رووسیا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.