Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 11:04

ڕێگاوبانی ڕانیە: سایدی شاخی دەربەند بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە دەڵێت، سبەی سایدی شاخی دەربەند دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە سایدی بەرامبەر بەکار بهێنن بۆی دوور بن لە رووداوی نەخوازراو.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، سایدی لای شاخی دەربەند بەتایبەتی لە نزیک سەیتەرەی بانوەقەلەوە تاوەکوو سێ ڕیانی سەرسیان، بەهۆی کاری پاککردنەوەی بێرمەکانەوە دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کارەکانی پاککردنەوە سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. ئەم کارە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە تاوەکو بەتەواوی کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات لەم ماوەیەدا سایدی بەرامبەر بەکاربهێنن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.