Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 11:32

كه‌شناسی: له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای ده‌كات كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.

كه‌شناسی بۆ كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویییە سنوورییەکان باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە .

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: پلەی گەرمی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە له‌ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ناوچه‌كانی هه‌رێمی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.