وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق.
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی رێككه‌وتنی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاكان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "ڕێکەوتنه‌كه کە لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاری بۆ کراوە، سوودی بۆ هەردوو لایەنی ئەمریکی و عێراقی دەبێت".
نووسینگه‌ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە هەوڵەكانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ كردووه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنه‌كه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی سوودی ئابووری هاوبه‌ش له‌نێوان ئەمریکا و عێراق، هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیری وەبەرهێنان لە سەرانسەری عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان فه‌راهم ده‌كات، و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئاسایش و سەروەری خاكی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.