Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 18:31

دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی داوە شەڕی غەزە رابگرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، بەڵێنی بە سەرۆكی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی داوە، جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رابگرێت و كەرتی غەزەش لە دەستبەسەرداگرتن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بپارێزێت.

لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكاندا، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی كەوتووە و بەڵێنی پێداون غەزە و كەرتی رۆژئاوا لە داگیركردن لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە بپارێزێت.

هەر لە كۆبوونەوەكاندا، ترەمپ پلانەكانی ئەمریكای بۆ راگرتنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە پێشكەشی بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی كردووە، جەختیشی كردۆتەوە كە تەنانەت پلانیان بۆ دوای راگرتنی شەڕیش داڕشتووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی دوو ساڵی جەنگی لە غەزە زیاتر لە 65 هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، برسێتیش لە شارەكە گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.