Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:49

ئەحمەد شەرع : رژێمی پێشوو نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشتووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی سووریا، لە گوتارێکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رژێمی پێشوو نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشتووە و دوو ملیۆن خانووی رووخاندووە. شەرع داوای هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر وڵاتەکەی کرد و بەڵێنی دا هەموو ئەوانەی دەستیان بە خوێن سوورە رادەستی دادگا بکات.

رۆژی چوارشەممە 24ـی ئەیلوول، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا داوای هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر وڵاتەکەی کرد و ئاشکرای کرد، رژێمی پێشوو نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشتووە و دوو ملیۆن خانووی رووخاندووە.

شەرع لە گوتارێکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "سووریا ماوەی 60 ساڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی رژێمێکی دڕندە کە بەهای ئەو خاکەی نەدەزانی کە حوکمی دەکرد، چیرۆکی سووریا پەندێکە لە پەندەکانی مێژوو لە جەنگی نێوان حەق و باتڵدا".

گوتیشی: "رژێمی پێشوو ناشرینترین ئامرازی ئەشکەنجەی دژی گەلەکەمان بەکارهێنا، نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشت و نزیکەی دوو ملیۆن خانووی رووخاند".

هاوکات رایگەیاند: "سووریا بووەتە وڵاتێک کە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا دەڕەخسێنێت".

ئەحمەد شەرع بەڵێنی دا هەموو ئەوانەی دەستیان بە خوێن سوورە، رادەستی دادگا بکات و گوتیشی: "سووریا گفتوگۆ و دیپلۆماسی بەکاردەهێنێت و پابەندبوونی خۆی بە پەیماننامەی کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان دووپات دەکاتەوە".

سەرۆکی سووریا دووبارە داوای کرد کە سەرجەم سزاکان هەڵبگیرێن و جەختی کردەوە: "سووریای ئەمڕۆ خۆی بنیات دەنێتەوە و وڵاتێکی خاوەن شارستانییەتە و شایستەی ئەوەیە ببێتە دەوڵەتی یاسا".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.