ئەمڕۆ شەممە دهزگای فڕۆكهوانیی جیهانی رایگهیاند،هێڵه ئاسمانییە جیهانییەكان لە فڕۆكەخانە گەورەكانی ئەوروپادا تووشی هێرشێكی ئەلیكترۆنیی و كێشەی تەكنیكی بوونهتهوه، لەوانەش برۆكسل، هیسڕۆ و بەرلین، بهجۆرێك كه كاریگەرییان لەسەر سیستەمی چێك-ئین هەبووە و بووەته هۆی دواكەوتن و هەڵوەشاندنەوەی چەند گەشتێك.
ئهمرۆ شهممه 20ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه: هێڵی ئاسمانیی یونایتد رایگهیاندووه: لە سێ فڕۆكەخانەی ئەوروپیدا تووشی كێشە بووەتهوه، هاوكات هێڵی ئاسمانی دێڵتا ئێرلاینز پشتڕاستیكردووەتەوە كە چارەسەری بەدیلیان پێشكەشكردووە دوای ئەوەی سیستەمەكانی بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنیەوە كەوتوونەتە بەردەم ههڕهشه.
هاوكات، فڕۆكەخانەی بەرلین براندنبۆرگ ئهمڕۆ شهممه روونیكردەوە : كە هێرشەكە ئێوارەی هەینی كۆمپانیایەكی كردۆتە ئامانج كە سیستەمی پشكنینی سەرنشینانی دابینكردووە، ئەمەش بووەته هۆی پچڕانی پەیوەندییەكانی سیستەمی زیانلێكەوتوو، پێشبینیشیان كردووە كە ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی و دواكەوتنی گەشتەكان. فڕۆكەخانەكە كێشهكه چارهسهر بكات.
هەروەها فڕۆكەخانەی برۆكسل كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بووه، بههۆیهوه نۆ گەشت هەڵوەشاوهتهوه و 15 گەشتیان دواكەوتووه، هەروەها رێكارەكانی هاتنە ژوورەوە و سواربوون گۆڕدراوه بۆ هاتنە ژوورەوەی دەستی.
هاوكات فڕۆكەخانەكە هۆشداری داوە لە هەڵوەشاندنەوەی زیاتری گهشتهكان و داوای لە سەرنشینەكان كردووە دۆخی گەشتەكەیان بپشكنن و زوو بگەنه شوێنی مهبهست.
لای خۆیهوه، فڕۆكەخانەی هیسڕۆ ئاماژەی بەوەداوه : كە كێشەكه لە سیستەمەكاندا هەیە كە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە بۆ ژمارەیەك هێڵی ئاسمانی دابینكراوە، پچڕانەكەی بە پرسێكی تەكنیكی وەسفكردووە.
لای خۆیەوە كۆمپانیای كۆلینز ئایرۆسپایس پشتڕاستی كردەوە، كە كاردەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو هەڵەیەی لە نەرمەكاڵای MUSE ی خۆیدا هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كە كێشەكە سنووردارە بە سیستەمی چێك-ئین و گەیاندنی جانتا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.