بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەست پێ دەکات.
ڕۆژی هەینی، 19ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ناوچە شاخاویەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نێوەڕۆوە خۆڵبارین دەست پێ دەکات بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلیمانی و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان، هەروەها پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی شەممە، 20ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوای نیوەڕۆ خۆڵبارین دەست پێدەکات. پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دابەزێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، 19ـی ئەیلول.
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.