Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:06

رێككه‌وتنی پاریس و له‌نده‌ن له‌باره‌ی كۆچبه‌ران ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن

کوردستان TV
100%

بەریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە یەکەم کۆچبەری نایاسایی بۆ فەرەنسا دیپۆرتکردەوە، ئه‌وه‌ش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نوێی کۆچبەری کە لە ماوەی رابردوودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدرا. ئەم رێککەوتنە لەلایەن حکوومەتی پارتی کرێکارانەوە پێشوازی لێکرا، کە رووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە بۆ سنووردارکردنی کۆچی نا یاسایی.

 

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە رووبەڕووی حکوومەتەکەی کیێر ستارمەر دەبێتەوە و پارتی راستڕەوی تووندڕەوی ریفۆرم لە بەریتانیا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.

پارتەکە بەڵێنی داوە کە پەڕینەوەکانی کۆچبەران لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزی بۆ بەریتانیا سنووردار بکات، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ژمارەیەکی پێوانەیی زیاتر لە 31هەزار کەس لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکوومەتی فەرەنسا، کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکە خەڵکی هینده‌ و سەرلەبەیانی پێنجشەممە بە گەشتێکی بازرگانی ئایرفرانس گەیشتووەتە فەرەنسا.

 بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لە مانگی ئابدا دوای ئەوەی بە بەلەمێکی بچووکەوە کەناڵی ئینگلیزی بەزاندووە، چووەتە ناو بەریتانیا.

رێککەوتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران لە مانگی تەمموزی ئه‌مساڵدا، لە سەردانێکی فەرمی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەریتانیا واژۆكرا.

رێککەوتنه‌كه‌ لە سەرەتای مانگی ئابەوە کەوتووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە و مەرجی ئەوە بووه‌ ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووک دەگەنە بەریتانیا بگەڕێندرێنەوە بۆ فەرەنسا، لە بەرامبەردا ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە فەرەنسان رەوانەی بەریتانیا بکرێنەوە.

ئەم رێککەوتنە رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەوڵەکانی پەڕینەوە نایاساییەكانی كۆچبه‌رانه‌ تا مانگی تەمموزی ٢٠٢٦.

لای خۆیه‌وه‌، وەزارەتی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگەیاندووە، لە هەفتەكانی داهاتوودا گەشتی زیادە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بە وریایییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ گەڕانەوەی کۆچبەران دەکەن له‌ به‌ریتانیا و بە وردی له‌ فایلەکانی ئەو کەسانە دەکۆڵنەوە کە دیپۆرت دەکرێنەوە.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.