هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هه‌نگاوی زۆر باشی بریووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ كۆی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 17ی ئه‌یلول، هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیووه و له ئێستادا ته‌رخانكردنی زه‌وی تایبه‌ت بۆ كۆی پرۆژه‌كه ته‌رخان كراوه.
راشیگه‌یاند: زه‌وییه‌كان مه‌سح كردنی بۆ كراوه و هه‌موو ئه‌و كه‌س و جوتیارانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه زه‌وییه‌كانیان به به‌ر پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر زیاتر گوتی : زه‌وییه‌كان كه ده‌كه‌ونه ناو پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌موویان زه‌وی كشتوكاڵین و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه مافی جوتیاره‌كان پارێزراو ده‌بێت و قه‌ره‌بووی شیاو ده‌كرینه‌وه.
هێمن سه‌ید موراد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاووڵاتییان ده‌بێت له‌وه تیبگه‌ن ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی بازرگانیی یان كه‌رتی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانییه بۆ پاراستنی ژینگه و سوودی بۆ هه‌موو هاووڵاتییان ده‌بێت بێ جیاوازی.
ده‌شڵێت: ئێستا له قۆناغی گفتوگۆ كردن داینه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵه‌كه‌كان كه زه‌وییه‌كانیان به به‌ر پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ده‌كه‌وێت، تا مافی خۆیان وه‌ربگرن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.