Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 20:41

وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رێنماییەکی نوێ ئاراستەی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت دەکات و رایگەیاند، نابێت نرخی نەشتەرگەری لەسەر ئەو نەخۆشانە زیاد بکرێت کە هەڵگری ڤایرۆسی (HIV ) ئایدز و (Hepatitis B) هەوکردنی جگەرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت کرد، سەبارەت بەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، پشکنینیان بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز (HIV) یان هەوکردنی جگەری جۆری (Hepatitis B)ـن.

لە گشتاندنەکەدا هاتووە: "پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت".

وەزارەتەکە جەختیشی کردووەتەوە: "نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یان رەت بکرێتەوە، هەروەها نابێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا پارەی زیادە لە نەخۆش وەربگیرێت".

ئەم رێنماییە لە کاتێکدایە کە هەندێک جار نەخۆشخانەکان بە بیانووی مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و بەکارهێنانی کەرەستەی تایبەت، نرخی نەشتەرگەری لەسەر ئەو جۆرە نەخۆشانە زیاد دەکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.