Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 14:17

چه‌ند پارچەیه‌كی كه‌شتییه‌كی هاوشێوه‌ی تایتانیك له‌ ئاوه‌كانی یۆنان دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی رۆشنبیری یۆنان ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، شوێنەوارەکانی کەشتیی HMHS Britannic کە دووانەی کەشتی تایتانیک بووه‌ و لە ساڵی 1916 لە ئاوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا نوقم بووه‌، بۆ یەکەمجار لە قووڵایی 120 مەتردا دۆزرایەوە.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلول، وەزارەتی رۆشنبیری یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ماددانە بریتین لە "زەنگی کەشتییەکە، چرای سیگناڵ، ئامێرە جۆراوجۆرەکانی پلە یەک و دووەمی گەورە و کاشی سیرامیک لە حەمامێکی تورکی و دووڕووی چاودێری".

ئه‌م كه‌شتییه‌  لە کارگەی کەشتیوانیی هارلاند و وۆڵف دروستکراوە و لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەوە وەرگیراوە و گۆڕدراوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شلۆق.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1916 دا کەشتییە ئۆقیانوسەکە لەکاتی رۆیشتنی لە کەناری کیا کە یەکێکە لە دوورگەکانی سایکلادس لە یۆنان، خۆی کێشاوە بە مینێکی ئەڵمانیا و لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا نوقم بووە و بەپێی وەزارەتەکە لە کۆی 1065  کەسی ناو کەشتییەکە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە.

یەکەم شوێنەوارەکانی کەشتیی بریتانیک بە هاوکاری زانایان و تیمێکی یازدە غەواس کە بەشدارییان لە بەرنامەیەکی توێژینەوەدا کرد بوو بە سەرۆکایەتی مێژوونووسی ئاماتۆری بەریتانی "سیمۆن میڵز" لە دامەزراوەی بریتانیک، بە سەرپەرشتی دامەزراوەی هێلینیک بۆ دێرینەکانی ژێر ئاو دۆزرایەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بارودۆخی شوێنی کەشتی نوقمبوونەکە لەرادەبەدەر سەخت بووە بەهۆی جەریانی و قووڵی و خراپی بینین".

بەشێک لە پارچە هەڵبژێردراوەکانی سەرەتا بەهۆی شوێن و دۆخی خراپی پاراستنەوە نەتوانرا وەربگیرێنەوە.

حكوومه‌تی یۆنان رایگه‌یاندووه‌: ئەو شوێنەوارانەی دۆزراونەتەوە دەگوازرێنەوە بۆ تاقیگەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی یۆنان و دەبنە بەشێک لە پێشانگایەکی هەمیشەیی لە مۆزەخانەی نوێی شوێنەواری ژێر ئاو، کە ئێستا لە بەندەری گەورەی پیرایس لە نزیک ئەسینا لە قۆناغی دروستکردندایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.