رێکخراوێکی ناحکومی ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا لە مانگی شوباتی 2022ەوە تا ئێستا زیاتر لە 1200 هاووڵاتی مەدەنیی لە ئۆکراینا کوژراون و بریندار بوون و پێشبینی دەکرێت ژمارەی راستەقینەی کوژراوان زۆر زیاتر بێت.
رێكخراوه‌كه سه‌ر به حكوومه‌تی ئۆكراینایه و به پشت به‌ستن به ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئۆكراینا راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بایه‌خیان پێداوه و بڵاوییان كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ئاماژه‌ی به ناوی رێكخراوه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر زاری تیمی رێکخراوە ناحکومیەکە ئاماژەی بەوەکردووە: لە سەرەتای هێرشە بەرفراوانەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تا ئێستا زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی هاووڵاتی مەدەنیی له ئۆكراینا له‌لایه‌ن سوپای رووسیا به ئامانج گیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تەنیا لە ساڵی 2024 ئۆکراینا لە کۆی 314 قوربانیی تۆمارکراو لە سەرانسەری وڵاته‌كه‌ی، 193 کەسیان مه‌ده‌نیی بوونه كه تۆمارکراون.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرتەکە: زۆربەی ئەو هەزار و 200 هاووڵاتییە مەدەنییە لە ساڵی 2022 لە ئۆکراینا له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای جه‌نگ کوژراون یان برینداربوون به‌هۆی فڕێدان یان چاندنی بۆمبی هێشوویی له‌سه‌ر زه‌وی.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" زیاتر بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەم تەقەمەنیانە "بۆمبی هێشووییان پێده‌گوترێت" دەتوانرێت لە رێگەی فڕۆکەوە بخرێنە خوارەوە یان لە زەویەوە بە تۆپ تەقێنرێن، پێش ئەوەی لە ئاسماندا بتەقنەوە و وەک تەقەمەنی بچووکتر بەسەر ناوچەیەکی فراواندا بڵاوببنەوە.
جگه له‌وه، ئەم تەقەمەنیانە مەترسییەکی بەردەوام دروست دەکەن، چونکە زۆربەیان لە کاتی بەرکەوتندا ناتەقنەوە، بەڵکو وەک مینی چێندراو چاڵاك ده‌بن و له‌كاتی به‌ركه‌وتندا ده‌ته‌قنه‌وه.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئه‌و ئاماره‌ی خراوه‌ته‌ڕوو ئاماری گریمانه‌یین و پێدەچێت ژمارەی راستەقینە زۆر زیاتر بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە ته‌نیا لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 40 هێرشی تەقەمەنی بە کۆمەڵی "بۆمبی هێشوویی" بۆ سەر خاکی ئۆکراینا ئه‌نجام دراوه و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.