حکوومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە سەفەری پڕۆتۆكۆڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ شانشینی یەکگرتوو لەم هەفتەیەدا، لەندەن و واشنتن رێککەوتنێک بۆ خێراکردنی مۆڵەتدان و بڕوانامەدان بە پڕۆژە ئەتۆمییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکەن.
ئهمڕۆ دووشهممه 15ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: حکوومەتی بهریتانیا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە رێگە بە کۆمپانیاکان دەدات کە خێراتر وێستگەی ئەتۆمی نوێ دروست بکەن، بۆ نموونە بە کەمکردنەوەی مامناوەندی ماوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە سێ یان چوار ساڵەوە بۆ نزیکەی دوو ساڵ.
له بهیاننامهكهدا ئهوهش هاتووه: هاوبەشییەکە پەرەپێدانی بەرنامە ئەزموونییەکان لە بواری یەکگرتنی ئەتۆمیدا دابین دەکات، کە تەکنەلۆژیایەکی جیاوازە لە دابەشبوونی ئەتۆمی کە لە کارگەکانی ئێستادا بەکاردەهێنرێت.
ئامانج لهو رێككهوتنه بەرهەمهێنانی وزەیە کە بە سەلامەت و بێ پاشەڕۆ بهدی بهێنرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه ناوخۆییهكان.
لە بەیاننامەکەدا لە زاری کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە خراوهتهڕوو، خواستی خۆی بۆ بنیاتنانی "سەردەمی زێڕینی وزەی ئەتۆمیی" لەگەڵ ئەمهریکا دەربڕیوە.

ئەم هاوبەشییە بە ناوی هاوبەشی ئەتڵەسی بۆ وزەی ئەتۆمی پێشکەوتوو لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەریتانیا لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بە فەرمی واژۆ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لەوێ پێشوازییەکی گەرمی لێبکرێت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ههر لهمیانی سهردانهكهی ترەمپدا بە یاوەری شاندێکی سەرکردە بازرگانییەکانی ئەمریکا رێککەوتنێکی تەکنەلۆژی لەگەڵ لەندەن واژۆ بکات.

جێی باسه، هێزی ئەتۆمیی رێگایەکە بۆ بەریتانیا بۆ گەیشتن بە خواستەکانی سهقامگیری و پاكبوونهوهی کەشوهەوا، ئەمە جگە لە کێڵگە گەورەکانی بای دەریایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.