Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:15

لە هەڵەبجە گەنجێکی 17 ساڵ بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵیان بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل لە دوو گەڕەکی جیاوازی شارەکە دەستگیرکردووە. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە ناسراوەتەوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025،  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو هاووڵاتی سکاڵایان تۆمارکردووە کە ماتۆڕسکیلەکانیان لە گەڕەکەکانی شارەوانی و مۆردانە دزراون، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بەدواداچوون و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیری بکەن.

تۆمەتبارەکە ناوی (ء. ش. م)ـە و تەمەنی 17 ساڵە و دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 446ـی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.