میدیای فه‌رمی پەکین و حکوومەتی ئیسپانیا رایانگەیاند، چین ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە مەدرید دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمه‌ریکا دەستپێکردووه‌ته‌وه .
هەردوولا پشتڕاستیان کردەوە، سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا و هی لیفینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین و بەرپرسانی باڵای چین لەنێویاندا ئاماده‌بوون و پرسەکانی ئابووری و بازرگانی و هەروەها پرسی ئه‌پی "تیک تۆک" تاوتوێ كران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلول، ئاژانسی هەواڵی فەرمی "شینخوا"ی چینی لە راپۆرتێک‌دا لە پایتەختی ئیسپانیاوە رایگەیاندووە، شاندەکانی چین و ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ یەکشەممە له مه‌درید کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان، به‌تایبه‌تی پرسی باجی گومرگیی.
بەرپرسانی چین ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، شاندی چین تا رۆژی چوارشەممە لە مەدرید ده‌مێننه‌وه.
گرژییە بازرگانییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن لە ساڵی 2025 دا گه‌یشته لوتكه ، ئه‌وه‌ش دوای بڕیاری سه‌پاندنی زیادكردنی باجی گومرگیی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌سه‌ر چین و وڵاتانی جیهان.
دوای چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه، واشنتۆن و پەکین گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەشێوەیەکی کاتی و باجەکانیان دابەزاند بۆ 30% لە لایەنی ئەمریکا و 10% لە لایەن چینەوە.
لە مانگی ئابدا، هەڕەشەی دووبارە سەپاندنی باجی زیاتریان لەسەر هەناردەکردنی یەکتر بۆ 90 ڕۆژی دیکە دواخست -- واتە وەستانی باجی بەرزتر تا 10ی تشرینی دووەم لە شوێنی خۆیدا دەبێت.
هەروەها بڕیار وایه سەرکردە باڵاکانی هەردوو وڵات لە میانی کۆبوونەوەکه‌ی ئه‌مڕۆیاندا باس لە ناکۆکیەکانیان لەباره‌ی پرسی "تیک‌تۆک" بكه‌ن له‌ناوه‌خۆی ئه‌مه‌ریكادا.
جێی باسه رۆژی هەینی چین داوای لە ئەمه‌ریکا کرد کە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەری ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای "تیكتۆك بكه‌ن.
بڕیار بوو رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ لە مانگی یەکی ئەمساڵدا یاسایەکی فیدراڵی کە داوا لە تیک تۆک بکات فرۆشتن یان قەدەغەکردنی تیک‌تۆک بە پاساوی ئاسایشی نیشتمانی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌ڵام دواتر دۆناڵد تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی كاتیی راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.