سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئه‌نجامدانی دوو هێرش بۆ سەر سیستەمی هێلی شەمەندەفەری رووسیا لە چه‌ند رۆژی رابردوودا راگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شەمەندەفەری هێلی سه‌ره‌كی رووسیا لە رێڕەوی خۆی دەرچوو و به‌هۆیه‌وه سێ ئەفسەری رووسی کوژران.
سەرچاوەکە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلول، بە ئاژانسی "فرانس پرێس" ی راگەیاندووە، دەزگای سەربازیی ئۆکراینا GUR پەیوەندییە لۆجستییە گرنگەکانی لە دابینکردنی هێزی سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ل رووسیا زیاتر كردووه، به‌تایبه‌تی له كردنه ئامانجی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كی رووسیا.
ئۆكراینا، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دوای نا ئومێدبوونی له گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ل رووسیا ده‌ستی به هێرشی چڕ كردووه بۆ سه‌ر جومگه ئابوورییه گرنگه‌كانی رووسیا، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌وتی ئۆها كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پاڵاوتنی نه‌وتییه له رووسیا دوێنێ شه‌ممه له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج.
جگه له‌وه كردنه ئامانج و په‌كخستنی هێلی گواستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری رووسیا كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامی دا ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پلانێكی سه‌ربازییه بۆ په‌كخستنی توانا داراییه‌كانی رووسیا بۆ جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.