Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 03:07

ئیسپانیا ..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باڕێك رووی دا و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئاگرکوژێنەوەکانی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە تەرمی کەسێکیان لەناو داروپەردووی باڕێکی شاری مەدرید دۆزیەوە کە ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە وێران بوو و بەهۆیەوە 25 کەس بریندار بوون کە دووانیان بریندارنه‌كه‌یان سه‌خته.

 

‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: تیمه‌كانی شارستانیی مه‌درید رایانگه‌یاندووه‌، تەقینەوەکە لە گەڕەکی ڤالیکاس له‌ مه‌درید بەهۆی دزەکردنی غازەوە بووه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

لای خۆیه‌وه‌, تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاری سەگی پۆلیس بە وریاییەوە برینداره‌كانیان لە نهۆمی خوارەوە دەرهێناوه‌  دوای رووخانی باڕه‌كه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌، خافێر ڕامۆس، گوتەبێژی تیمی ئاگرکوژێنەوە رایگه‌یاند: "کارەکە زۆر ئاڵۆز بوو و پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر کارمەند هەبوو، بۆیە ناچار بووین یەک بە یەک برينداره‌كان بێنینه‌ ده‌ره‌وه‌."

دەزگای فریاکەوتنی مەدرید له‌ تۆڕی "ئێکس" پشتڕاستی کردەوە کە بەرەبەیانی یەکشەممە تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە له‌ باڕه‌كه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ 25 كه‌سیش وه‌كو بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

هەروەها ڕایگەیاندووە، 25 کەس بریندار بوونه‌ و  چارەسەریان وەرگرتووە، لەنێویاندا دوو کەس لە حاڵەتی "ناجێگیر"دان و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.