كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، لیژنه‌ی تایبه‌تیان پێك هێناوه بۆ به‌دواداچوونی سكاڵاكان و سزادانی ئه‌و كه‌س و كاندیدانه‌ی كارتی ده‌نگدان ده‌كڕن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه: نه‌براس ئه‌بو سۆده، جێگری گوته‌بێژی كۆمیسیۆن، راگه‌یاندووه: "كڕینی كارت به تاوانێكی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت و سزای یاسایی تایبه‌تی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، "كۆمیسیۆن لیژنه‌ی چاودێریی پێك هێناوه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه، هه‌روه‌ها هه‌ر سكاڵایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ر پێشێلكاری یان تاوانێكی هه‌ڵبژاردن بكرێت.
ئه‌بو سۆده روونیشی كرده‌وه، "مافی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێت كه له‌م جۆره تاوانانه به‌شدارن، به‌و مانایه‌ی رێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر دژی هه‌ر كه‌سێک کە به‌شداریی له‌م تاوانەدا بکات، یان هه‌ر یه‌كێک له‌و تاوانانه‌ی له یاسا كاریگه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه."
جێگری گوته‌بێژی كۆمیسیۆن ده‌شڵێت: "دوای سه‌لماندنی تاوانه‌كه به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر، كۆمیسیۆن كه‌سی كاندید دوور ده‌خاته‌وه و دواتر كاندیده‌كه به‌هۆی پێشێلكارییه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.